وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: حكومه‌تی عێراق سوپا له كێشه و ململانێ سیاسیه‌كاندا به‌كار ده‌هێنێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه حكومه‌تی عێراق سوپا له كێشه و ململانێ سیاسیه‌كاندا به‌كار ده‌هێنێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خسته‌روو و تێیدا باسی له‌وه‌كرد حكومه‌تی عێراقی به پلان و به‌رنامه و له پێشێلكردنێكی زه‌قی ده‌ستور و رێكه‌وتنامه‌كاندا، جوڵه به هێزه سه‌ربازیه‌كانی ده‌كات و سوپا له كێشه و ملیملانێی سیاسی‌دا به‌كار ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه حكومه‌تی عێراقی هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆی له هه‌موو ئه‌و پابه‌ندی و رێكه‌وتن و میكانیزمانه ده‌دزێته‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ری رێكه‌وتوه.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا به به‌ڵگه‌وه خراوه‌ته‌روو كه ئه‌و جوڵانه‌ی سوپای عێراقی له ناوچه جێی ناكۆكه‌كاندا كردویه‌تی به پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له نێوان هه‌ردوولادا مۆركراوه.




