فه‌لاح مسته‌فا: نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی پۆڵۆنیا ده‌ستنیشان كرا

له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سوودی دوولایه‌نه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی ژماره 1933 له به‌رواری 7/8/2012 بڕیاریدا به دامه‌زراندنی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی پۆڵۆنیا
له‌م باره‌یه‌وه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ سایتی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: له به‌رده‌وامی سیاسه‌تی كرانه‌وه به‌ڕووی جیهان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، له‌به‌ر بوونی مه‌رجه‌كانی پێویست، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به دامه‌زراندنی به‌ڕێز زیاد ره‌ئوف وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی پۆڵۆنیا.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وێڕای پیرۆزبایی هیوای خواست نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له پۆڵۆنیا له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم پێیداوه. ئه‌ویش به به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و كه‌لتووری و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیا‌و ژووره بازرگانیه‌كان و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی پۆڵۆنیا.
هاوكات به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه دووپاتكرده‌وه بۆ گرێدان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به‌شێوازی دامه‌زراوه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای راست و دروست.به‌مه‌ش ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه گه‌یشته 14 نوێنه‌رایه‌تی.
جێگه‌ی باسه مانگی رابردوو به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیاو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید و بوڵگاریا، وڵاتی پۆڵۆنیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.




