ئه‌و هێزانه‌ى رِه‌وانه‌ى جه‌له‌ولا و سه‌عدییه كراون هیچ چالاكییه‌كیان نه‌بوو

دواى ئه‌وه‌ى به بیانووى رِاوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنى تیرۆریستان هێزێكى زۆرى لیواى بیستى سوپاى عێراق رِه‌وانه‌ى سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا كران، ئه‌مرۆ ئه‌و هێزانه هیچ چالاكییه‌كان ئه‌نجامنه‌دا، ئه‌مه له كاتێكدایه به وته‌ى خۆیان ته‌نها بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ له ناوچه‌كه ده‌مێننه‌وه و ده‌گه‌رِێنه‌وه شوێنى خۆیان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌رپرس له شاره‌دێى جه‌له‌ولا به ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێرى راگه‌یاندووە، ئه‌و هێزانه‌ى كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو گه‌یشتنه جه‌له‌ولا دواى تێپه‌ربوونیان به نێو شاره‌دێیه‌كه له ده‌وروبه‌رى جه‌له‌ولا و ناوچه‌ى ته‌بج جێگیركراون.
ئاماژه‌شیدا: به وته‌ى خۆیان ئامانج له رِه‌وانه‌كردنیان بۆ سنووره‌كه، ده‌ستگیركردنى تیرۆریستانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوى ژماره‌یه‌ك داواكراویان پێ بووه و رِاشیانگه‌یاندووه ته‌نها سێ رۆژ له سنووره‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه، دواتر ده‌گه‌رِێنرێنه‌وه بۆ سنورى خۆیان له ناوچه‌ى مه‌نسووریه‌ى ئه‌و دیو كۆمه‌ڵگه‌ى حه‌مرین.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى جه‌له‌ولا راشیگه‌یاند، ئه‌مرۆ ئه‌و هێزانه هیچ چالاكییه‌كه‌یان نه‌بووه و ره‌تیشكرده‌وه كه رِه‌شبگیرییان كردبێت و وتى تا ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.
له لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌رپرس له سه‌عدییه به ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێرى راگه‌یاند؛ له سه‌عدییه‌ش به هه‌مانشێوه ئه‌مرۆ هێزه‌كانى لیواى بیستى سوپاى عێراق كه به ده‌یان ئۆتۆمبیل و چه‌كى جۆراو جۆره‌وه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، هیچ چالاكی و ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازییان ئه‌نجامنه‌داوه، وه‌كو ئه‌وه‌ى پێشتر رایانگه‌یاند كه به مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى تیرۆریستان ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له سنووره‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
شایه‌نى باسه هاتنى ئه‌و هێزانه بۆته جێگه‌ى گومانى هاوڵاتیان و لایه‌ن و به‌رپرسه كورده‌كانى سنووره‌كه و گومانى ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م هێزانه بۆ مه‌به‌ستى جێگیربوونیان به یه‌كجارى هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و مه‌رامى سیاسى له پشته‌وه‌یه، نه‌ك بۆ ده‌ستگیر كردنى تیرۆریستان، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، وه‌كو خۆیان ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن پێشتریش هێزى ئه‌منى بێ‌شومار له ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه به‌ڵام هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه له كۆنترۆڵكردن و دابینكردنى ئارامى بۆ هاوڵاتیان.




