نوجه‌یفى : چاكسازی پێویستیه‌كى هه‌نووكه‌ییه و دواخستن و شێواندنى ده‌بێـته هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى زیاترى كێشه‌كه

ئوسامه نوجه‌یفى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند له ماوه‌ى رابردوودا له سه‌ر ته‌واوى ئاسته‌كان چه‌ندین دیدار وگفتوگۆ له نێوان هێزه سیاسیه‌كان سازكراوه .
نوجێفى سه‌باره‌ت به پرسى ئه‌و كارنامه‌ى چاكسازیه‌ى كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نیشتمانیه‌وه پێشكه‌ش كراوه رایگه‌یاند لایه‌نه سیاسیه‌كان هیوادارن كه نیازێكى ڕاستگۆیانه و جددیانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌بێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕۆشنایى خسته سه‌ر سه‌ردانى شاندێكى ئێرانى به سه‌رۆكایه‌تى سه‌عید جه‌لیلى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دیدار و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى ناوچه‌كه و تاوتوێكردنى ته‌نگژه‌ى سووریا.




