ئه‌ندامێكی عێراقییه: تیرۆر له عێراق كۆتایی پێنه‌هاتووه و بارودۆخی ئه‌منی وه‌ك پێویست نییه

ره‌عد ده‌هله‌كی ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه و ئه‌ندامی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند كه تیرۆر له عێراق و به‌تایبه‌تی له دیاله كۆتایی پێنه‌هاتووه و له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له تیرۆریستیان بۆ پارێزگای دیاله گه‌راونه‌ته‌وه و بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ی شله‌زاندووه . روونیشیكرده‌وه كه بارودۆخی ئه‌منی وه‌كو پێویست نییه .
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ مالكی كه له میانه‌ی دیدارێكی له گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌منی رایگه‌یاندبوو كه جه‌نگی تیرۆر له عێراق كۆتایی پێهاتووه ئه‌وه‌ی كه ماوه پاشماوه‌یه كه لێره‌و له‌وێ خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن .
شایانی باسه له مانگی ته‌مموزدا به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا به‌رترین ژماره له ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی دوایی تۆمار كراوه .




