سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندن له حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
برای به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
سڵاو و ڕێز.. به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه خه‌باتكاره ده‌كه‌م، كه مێژووییه‌كی دیار و پڕشنگداری هه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، هه‌روه‌ها له هێنانه‌دی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تێكڕای گه‌لی كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارم ئه‌و یاده ببێته هانده‌رێك بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی خه‌باته‌كه‌تان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان، كه ئه‌مڕۆ بۆته پێویستیه‌ك بۆ داكۆكی كردن له ده‌سكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی ئامانجه دێرینه‌كه‌مان.هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
براتان
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




