ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ى پرسی دادگاییكردنی كارمه‌ندی ئاسایش كارزان كه‌ریم

كارزان كه‌ریم، كارمه‌ندی ئاسایش كه له به‌شی (VIP)ى فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاری ده‌كرد به پله‌ی كۆمیسه‌ری ئاسایش، وه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش دراوه‌ته دادگا نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووس. هه‌روه‌ها كارزان كه‌ریم له‌و شوێنه‌ی كه كاری تێدا كردووه هیچ سیفه‌تی رۆژنامه‌نووسی نه‌بووه و ته‌نیا كارمه‌ندی ئاسایش بووه، هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌كیش لێی هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه. بۆیه‌ش داوا له هه‌موو رێكخراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین كه ئه‌و راستییه له‌پێش چاو بگرن و راستییه‌كه له خه‌ڵك نه‌شێوێندرێت.
به‌پێی رێوشوێنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی جیهان، كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه پابه‌ندن به رێوشوێنه‌كانی نهێنی پارێزییه‌وه له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی وڵاته‌كانیان. هه‌ر شتێكیشیان هه‌بێت ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ده‌زگاكه‌یاندا به پێی پله‌به‌ندیی وه‌زیفی و به‌رپرسیارێتیی به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان. هه‌روه‌ها نابێ هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی گومانبارانه و شاراوه له ده‌زگاكانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌به‌ر لادان له‌و رێنمایی و رێوشوێنه یاساییانه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كارزان كه‌ریم، به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و یاساییانه به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌چه‌ند به‌ڵگه‌ی كاری شاراوه‌ی جۆراوجۆره‌وه دراوه‌ته دادگا. دادگاییكردنه‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش مافی خۆپاراستنی هه‌یه، وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه له كوردستاندا.
ئه‌وه‌ی كه بڵاویش ده‌كرێته‌وه كه گرتنه‌كه‌ی وه‌ك سزادانیه‌تی له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و وه‌ك رۆژنامه‌نووس دراوه‌ته دادگا، ئه‌وه دووره له راستییه‌وه. رۆژانه ده‌یان وتار و هه‌واڵ له‌و باره‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری له هیچ رۆژنامه‌نووسێك بكرێت و هیچ رێوشوێنێكی نایاسایی له لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكرێت. به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چاپه‌مه‌نی و یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری رێوشوێنه یاساییه‌كانی پاراستنی كار و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی زامن كردووه.
بۆیه لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ چه‌سپاندنی یاسا ولێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كانی پیشه‌كه‌یان پێشێل ده‌كه‌ن له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌م ئیجرائاته یاساییه بكرێته موزایه‌ده‌یه‌كی نائسووڵى ونایاسایی و دوا قسه‌ش ته‌نها بۆ دادگایه.
ڕاگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
8ى ئابى 2012




