٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عادل بەرواری : دروستکردنی ئەنجومەنێکی دانوستاندن لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم سەرکەوتنێکی گەورەیە

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکاری پێشوی نوری مالکی ڕایدەگەیەنێت دروستکردنی ئەنجومەنێکی دانوستاندن لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر کێشەکانی ھەرێم سەرکەوتنێکی گەورەیەو وەڵامێکی دەستوری دەبێت بۆ حکومەتی ناوەند.

ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل بەرواری بە پەیامنێری ڕاگەیاندووە:"خۆی لەخۆیدا دروستکردنی ئەنجومەنێک لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بابەت بۆ کێشەکانی عێراق سەرکەوتنێکی بەرز و گەورەیە".

بەرواری گووتیشی:"دروست کردنی ئەو ئەنجومەنە لەئایندەدا سودمەند دەبێت چونکە لەسەرەتاوە کە مفاوەزات لەگەڵ حکومەتی بەغداد دەکرێت دەبێت حکومەتی ھەرێم یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست بێت ".

ڕاشیگەیاند:"خۆشحاڵم بە دروست کردنی ئەو ئەنجومەنە چونکە زیاتر بەناوی حکومەتە".

هەواڵی پەیوەندیدار