هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق دواده‌كه‌وێت

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانرێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی عێراق له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت‌و ده‌بێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "لیژنه‌ی باڵای پلاندانانی پرۆسه‌كانی كۆمسیۆن، تاوتوێی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان ژماره (36)ی ساڵی (2008)ی كردووه، به‌تایبه‌تی بڕگه‌ی یه‌كه‌می یاساكه كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویسته كۆمسیۆن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پشت به‌نوێترین داتای ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێریی عێراق ببه‌ستێت، كه ئه‌مه‌ش له ئێستادا ناگونجێت‌و ناتوانرێت له 3 مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "كۆمسیۆن پێشتر چه‌ندین جار نووسراوی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌و دواى كردووه له هه‌ڵبژارنه‌كه‌دا پشت به‌تۆماری ده‌نگده‌رانی خۆی ده‌به‌ستێت، كه پشتی به‌زانیارییه‌كانی فۆرمی خۆراك به‌ستووه، به‌ڵام ئه‌وان داواكارییه‌كه‌یان پشتگوێ خستووه".
كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت "ناتوانین به‌گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری هیچ داتایه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتووان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه كۆمسیۆن بتوانێت بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران سوودی لێوه‌ربگرێت، بۆیه پێویسته یاساكه سه‌رله‌نوێ هه‌موار بكرێته‌وه".




