حکوومه‌تی هه‌رێم بۆردی چاودێریی مافه‌کانی ژنی ڕاگه‌یاند

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ئابى 2012 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بۆردێکی تایبه‌ت به چاودێریی مافه‌کانی ژن کۆ بۆوه. ئه‌م بۆرده سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و چاودێریی مافه‌کانی ژن ده‌کات له ناو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگای حکوومیه‌کان و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خانمانی کوردستان کار ده‌کات.
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی خانمان په‌خشان زه‌نگه‌نه و وه‌زیره‌کانی داد، په‌روه‌رده، کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، ناوخۆ، ته‌ندروستی، ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى، ڕۆشنبیری، سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى داواکارى گشتى، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خانمان و دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی پسپۆڕی بواری خوێندنی باڵا و جێنده‌ر ئاماده بوون. بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو سه‌عات گفتوگۆ له سه‌ر پرسه گرنگه‌کانی ڕۆژ له‌مه‌ڕ ژنان به گشتی و پرسی کوشتن به بیانووی شه‌ڕه‌ف به تایبه‌تی، کرا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی حکوومه‌ت داوای لێکۆڵینه‌وه و راپۆرتی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی که‌یسی نیگار ڕه‌حیم کرد.
کۆبوونه‌وه‌که تیشکی خسته سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی سیسته‌می کار و به‌ڕێوه‌بردنی شێلته‌ر و کاری دادوه‌ری و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و داوای کرد که له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌دا به‌خوداچوونه‌وه بکرێت به ئامانجی چاککردن و چالاککردنی کار و چالاکیه‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که تیشکی خسته سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێکردنی یاسای تایبه‌ت به توندوتیژیی ناو خێزان و له‌م ڕووه‌وه بڕیار درا لیژنه‌یه‌ک بۆ دانانی سیسته‌مێک بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه، پێک بهێنرێت.
بۆردی چاودێریی مافه‌کانی ژن به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی حکوومه‌ت له‌مه‌ڕ پرسی ژن به ئامانجی دابینردنی مافه‌کانی ژن و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی ناوخێزان دامه‌زراوه. هه‌روه‌ها کار بۆ پته‌وکردن و به‌هێزکردنی کار و ستراتیژیه‌تی ئه‌و داموده‌زگایانه ده‌کات له ڕێگای دابینکردنی هاوکاری و پێداویستیه‌کانیان، هه‌روه‌ها له ڕێگای هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و چاودێریه‌وه .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها بڕیار درا که به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکرنى یاساى تایبه‌ت به خراپ به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى مۆبابیل و هۆیه‌کانى گه‌یاندن بکرێت و هه‌روه‌ها کار بکرێت بۆ ده‌رکردنى یاساى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ڵگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت.
ئه‌م بۆرده له قۆناغی سه‌ره‌تادا که هه‌رێم به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک ڕووداوی تراژیدی بۆته‌وه؛ مانگانه به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیران کۆ ده‌بێته‌وه. ئه‌ندامانی بۆرده‌که هه‌ریه‌که‌یان به پێی کار و چالاکیه‌کانی خۆیان، ڕاپۆرتی تایبه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌کرێت و په‌نجه ده‌خریته سه‌ر که‌موکوڕی و هۆکار و چۆنیه‌تیی ته‌کاندان و پێشکه‌وتن له هه‌موو بواره‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی ژن و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی ناو خێزان.
دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ش نێچیرڤان بارزانى له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشکی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی له‌م دانیشتنه‌دا باسیان لێوه کرا و ڕایگه‌یاند، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان و كوشتن‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه.
نێچیرڤان بارزانی، وتیشی: وه‌كو حكومه‌ت توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان و كوشتن‌یان به‌بیانوی هه‌ر پاساوێك ئیدانه ده‌كه‌ین و جێگه‌ی قبوڵ نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌مڕۆ ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی بالاَی خانمان و به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كانی توندوتیژی دژ به‌ژنان له هه‌رێم كۆبوینه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر به‌جدی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ڕاده‌وه‌ستێت، بڕیاریشدرا مانگانه ئه‌م كۆبونه‌وا‌نه بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، ڕوونیشكرده‌وه: ڕاسته ئاماره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ڕووی له‌زیادبوون كردوه، به‌لاَم به پێی پلانێك هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌مه ده‌ده‌ین و هه‌ر كه‌سێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان بكات یان ژن بكوژێت هیچ جۆره حه‌سانه‌یه‌كی نییه له‌هه‌ر پله و پایه‌یه‌ك بێت، ده‌بێت بدرێته ده‌ست یاسا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی گه‌رمیانه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند ڕه‌وانه‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی گه‌رمیان بكۆڵینه‌وه و بزانین ڕووداوه‌كه چۆن ڕوویداوه.
وتیشی: وه‌زیری دادم ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاسایی توندوتیژی خێزان جێبه‌جێبكرێت، به‌زووترین كاتیش یاسایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی بالاَی خانمان داده‌نێین.
له‌باره‌ی پرسی چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی" یاسایه‌كی تایبه‌ت داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێ پێویسته چه‌ك هه‌ڵبگرێت و كێ هه‌ڵی نه‌گرێت.




