كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه نزیكه‌ی یه‌ك له سه‌ر سێی نه‌وتی عێراق له خاكی هه‌رێمی كوردستاندایه و ئه‌مه‌ش وایكردووه رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌یه‌كی زیاتر كۆمپانیای جیهانی ڕوو له‌و هه‌رێمه بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت تیایدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له ناو هه‌رێمی كوردستاندا خه‌ریكی ده‌رهێنانی نه‌وتن رۆژئاوایین و ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه و پاشانیش ئه‌گه‌ری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌كه له ڕێی توركیاوه وایكردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سامانه گرنگه‌دا بكات.
حوریه‌ت ده‌ڵێت حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق تا ئێستا چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و هه‌رێمه‌دا به‌ڵام ئه‌م هۆشداریدانه بێ سوود بووه و ئێستا چوار له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه ئه‌وانیش ئیكسن مۆبیل و چێڤرنی ئه‌مه‌ریكی و تۆتاڵی فه‌ره‌نسی و گازپرۆمی ڕووسین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنیان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت واژۆ كردووه.
حوریه‌ت ده‌ڵێت ڕاسته ئێستا توانای به‌رهه‌مهێنانی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا زۆر نیه و له نزیكه‌ی سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتدایه بۆ هه‌ر رۆژێك به‌ڵام ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی نه‌شاردوه‌ته‌وه كه ده‌كرێت ئه‌م بڕه تا ساڵی دوو هه‌زار و چوار بگاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كۆمپانیاكان ئاماده‌بن بۆ كاری وه‌به‌رهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت تیایدا ڕوو له هه‌رێمه‌كه بكه‌ن




