لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی له بارودۆخی سوریا نیشاندا

لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی له بارودۆخی سوریا نیشان دا و حكومه‌ت و چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی به به‌رپرسی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ناوبرد
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند ئه‌و وێنانه‌ی به‌ڕیگای مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون زیاتر له 600 چال له شاری حه‌ڵه‌ب نیشان ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش جێگای نیگه‌رانی زۆره سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی دانیشتوانی ئه‌و شاره.
ئه‌و رێكخراوه باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و چاڵانه به هۆی بۆردمان و تۆپباران و پێكدادانی چه‌كداری نێوان حكومه‌ت و سوپای سوریای ئازاد دروست بوون.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویسته سوپای سوریا و گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی به هۆی نه‌پارستنی گیانی هاوڵاتیان داوای یاسیایی نێوده‌وڵه‌تیان له سه‌ر تۆمار بكرێت.
شایانی باسه ماوه‌ی مانگێكه پێكدادان و توندوتیژیه‌كانی سوریا بۆ به‌رزترین ئاستی هه‌ڵكشاوه و ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ته‌موزدا زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان هاولاتی مه‌ده‌نین.




