لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى ی.ن.ك و پ.د.ك یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى له‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجام دا
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7/8/2012 ، لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى پ.د.ك و ی.ن.ك یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى له‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجام دا، كه له‌كۆبونه‌وه‌ى پێشووترى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بڕیارى لێ درابوو.
كۆبونه‌وه نه‌خشه و پرنسیپه‌كان و میكانیزمى كاركردنى لیژنه باڵاكه‌ى ده‌ستنیشان كرد و بڕیاریش درا ئه‌و لیژنه‌یه هه‌فتانه كۆببێته‌وه. هه‌روه‌ها بڕیارى پێكهێنانى سكرتارییه‌تێك درا بۆ ئاماده‌كارییه پێوستییه‌كانى لیژنه‌كه و كۆبوونه‌وه‌كانى.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكى ناوخۆیى كوردستانى و عێراقى و هه‌روه‌ها هه‌رێمایه‌تى گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و بڕیارى پێوست بۆ ئه‌و بابه‌تانه درا كه پێویستیان به بڕیار لێدان هه‌بوو .




