هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كرده‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێـه‌وه، بەمالپەری خه‌ندانی راگه‌یاندووە:"له ئه‌مڕۆوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پیشاندانی نیاز پاكییه‌ك ده‌ستی كرده‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری جیهانه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، له سه‌رتادا بڕێكی كه‌م نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت‌و له رۆژانی داهاتوودا بڕه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت، وتیشی:"پێده‌چێت له چه‌ند رۆژێ ئاینده‌دا بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له كوردستانه‌وه هه‌نارده بكرێت بگاته نزیكه‌ی (100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا".
پێشتر، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه رابگرێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند‌و هه‌رێم.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌شی ئینگلیزی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان KRG، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "سەرەڕای نەبوونی گرەنتی لە پێدانی بەشە پارەی نەوت بە هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای مانگی ئابه‌وه ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه‌به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌و رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگه‌ی بۆڕییه نەوتییه‌كانی حکومەتی مەرکەزی عێراقه‌وه رەوانەی دەرەوە دەکەین".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: "سەرەڕای دوودڵی کۆمپانیاکانی جیهانی نەوت (IOCs) لە هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی نەوت لە رێگای حکومەتی مەرکەزی بەبێ بوونی گرەنتی لە پێدانی بەشە پارەکەیان، کۆمپانیاکان رازی بوون بە دووبارە هەناردەکردنی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".
وتەی‌بێژی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه وتی: "مانگێک بەردەوام دەبین لە هەناردەکردنی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ئەگەر حکومەتی عێراق بەردەوام بێت لە پێدانی بەشە پارەی هەرێمی كوردستان ئەوا هەناردەکانمان بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل نه‌وت له رۆژانه بەرزدەکەینەوە".
وتەبێژی وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئەوە دەستپێشخەرییەکی نیازپاکانەیە و بە راستی هیواخوازین دەسەڵاتی فیدرالی لە عێراق بە پۆزەتیڤانە وەڵامی بداتەوە، پارە لەسەریەکەوتووەکانی کۆمپانیاکانی نەوتی جیهانی بدات‌و هەموو ئەو رێکارانە جێبەجێبکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەری رێککەوتوون".




