٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌کته‌بی سیاسی پیرۆزبایی له‌ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێری حزب و مەکتەبی سیاسیی  حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کردووه‌ که‌ تیایدا هاتووه‌: ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکدا یادی دامەزراندنی حزبەکەتان دەکەنەوە کە پڕکێشییەکانی بەردەم گەلەکەمان زۆرن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیش خێران و ئایندەی دۆزی رەوای نەتەوەکەیشمان کەتۆتە ژێر کاریگەری و ئەگەرەکانی ئەو گۆڕانکارییانە، هەموو ئەوانەیش پێویستییان بە یەکڕیزی و کۆدەنگی هەموو هێزە کوردستانییەکان و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکانە.

ئه‌مه‌ ده‌قی په‌یامه‌که‌یه‌:

برای بەڕێزمان کاکە حەمەی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی تێکۆشەر

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبی هاوپەیمانمان

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە ببێتەوە هاندەر بۆ هەرچی زیاتر پێشکەوتن و گەشەکردنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەو حزبە خەباتکارەی نیشانەیەکی درەوشاوەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمانە و شوێن دەستی لە مێژووی تێکۆشان و قوربانیدان لەپێناوی ئامانج و مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا دیارە و جێی شانازییە.

ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکدا یادی دامەزراندنی حزبەکەتان دەکەنەوە کە پڕکێشییەکانی بەردەم گەلەکەمان زۆرن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیش خێران و ئایندەی دۆزی رەوای نەتەوەکەیشمان کەتۆتە ژێر کاریگەری و ئەگەرەکانی ئەو گۆڕانکارییانە، هەموو ئەوانەیش پێویستییان بە یەکڕیزی و کۆدەنگی هەموو هێزە کوردستانییەکان و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکانە. بڕوامان بەوەیە حزبی سۆسیالیست دەتوانێ لەگەڵ ئێمەو هاوپەیمانەکانمان رۆڵی گرنگ بگێڕێ بۆ رێکخستنی ناوماڵی کوردستان و یەکبوونی ئیرادەی سیاسیمان بۆ بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانمان و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان دادەنەوێنین .
جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرممان قبوڵ بکەن

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
7/8/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار