ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه

رونكردنه‌وه‌یه‌ك، له سه‌ر شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری باڵا له به‌غدا كه‌رۆژی 4-8-2012 به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیمان له رۆژی 5-8-2012 له‌گه‌ڵ گشت میدیاكارانی راگه‌یاندنی (كوردی و عه‌ره‌بی) كه به هه‌ردو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌شكرا زۆر به روونی باسی ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌مان كرد كه به‌م شێوه‌یه بوو:
ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاری باڵا، كه لیژنه‌كه له فه‌رمانده باڵاكانی (وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكی و نوسینگه‌ی هاوكای ئه‌منی ئه‌مریكی-عیراقی وه‌ك هه‌ماهه‌نگكه‌ر) پێكدێت و پاش گفتوگۆێكی دوورودرێژ كه (3) كاتژمێری خایاند له‌كۆتایدا ئه‌ندامه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن له سه‌ر (7) خاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرژی ناوچه‌ی (زومار) و بڕیاردرا، ئه‌و (7) خاڵه وه‌ك پێشنیاز و یاداشتێك پێشكه‌ش به هه‌ردوو به‌رێزان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ عیراق وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ عیراق و به‌رێز سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم ده‌كات و پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئه‌و به‌رێزه خاڵه پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌و یاداشته په‌سه‌ند ده‌كه‌ن ئه‌وه یه‌كسه‌ر لیژنه‌ی كاری باڵا ده‌چێته ناوچه‌ی زومار وخاڵه‌كان له سه‌ر ئه‌رز جێبه‌جێ ده‌كات، ئۆمیدم خواست و له‌و بڕوایه‌دا بووم و ئیستاش هه‌ر ئۆمیدواره‌م و گه‌ش بینم كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ڵامی فه‌رمانی رازیبوونی هه‌ر دوو ئه‌و به‌رێزه‌مان بگاتێ.
دیاره كۆبونه‌وه‌كه تۆماركراوه و لایه‌نی ئه‌مریكی (نوێنه‌رانی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی سه‌ربازی و لێپرسراوان له نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكی عیراقی) وه‌ك لایه‌نی هه‌ماهه‌نگكه‌ر(منسق) له‌گه‌ڵمان ئاماده‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه و خاڵه‌كانی ئه‌و یاداشته (رۆیشتنی هێزه‌كانی هه‌ر دوولا روو له سنوری عیراق و سوریا ده‌كه‌ن هه‌ر لایه‌نی له ئاراسته‌ی خۆی و چۆڵكردنی رێگا گشتتییه‌كان و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ناوچه‌كه و سازدانی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان لیژنه‌ی كاری باڵا و لیژنه‌ی وه‌زاری و پێشنیازیش كراوه به په‌له سه‌ردانی به‌رێزان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت له لایه‌ن لیژنه‌ی كاری باڵاوه، هه‌ر چی زانیاریش بگاته ئه‌و دوو به‌ڕێزه ده‌بێت له لایه‌ن لیژنه‌ی كاری باڵاوه پشتڕاست یان به‌درۆ بخرێته‌وه و له كۆتاییدا هه‌ر چی شێوازی تر له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك شیكاری بۆ ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه به‌شێوازێكی جیاواز بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وه ئێمه به توندی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم




