٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی: بەجیابوونەوەی گۆڕان لە یەكێتی باری پارتی قورستر بوو

سەرچاوە: KDP.info

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: پارتی بە هیچ شێوەیەك ترسی لە لێك نزیكبوونەوە و یەكگرتنەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان نەبووە، ئاماژەی بەوەش دەكا بەجیابوونەوەی گۆڕان لە یەكێتی ئەركی پارتی قورستر بوو.

ئەمڕۆ سێشەمممە 7/8/2012 فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، "هیچ كاتێك پێمان ناخۆش نەبووە نێزیكبوونەوە لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەبێ، چونكە پێشتریش گۆڕان و یەكێتی یەكبوون و ئێمەش هاوپەیمانیان بووین".

سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "بەجیابوونەوەی گۆڕان لە یەكێتی باری پارتی قوورستر بوو لەباری یەكێتی و گۆڕان، ئێستەش كە لە یەكتر نێزیكن هیوادارین دووبارە بگەنەوە یەك، چونكە ئێمە و ئەوان هەر هاوپەیمانی یەكین".

میرانی ڕوونی کرده‌وه‌: "هیچ كاتێك لە پرسی لێك نێزیكبوونەوەی ئەوان ترسمان نەبووە و ترسیشمان نابێ، چونكە هەر یەكێتی جاران بوو گۆڕانیشی لەگەڵدا بووە و شەڕیشمان كردووە و پێكیش هاتینەوە و دوووبارە هاوپەیمان دەبینەوە".

ئاماژەی بەوەش دا: "راستە ئێستا لەگەڵ گۆڕان دەمەقاڵییەكمان هەیە، بەڵام هەر دۆستی ئێمەن و پێم وایە چارەسەر دەبێ، واش دەكەین كاریگەریی نەبێ لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێم".


 

هەواڵی پەیوەندیدار