٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: پرسی نێوان هەولێر و بەغدا نیشتمانییە

سەرچاوە: Hewler

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند كە دامەزراندنی “ئەنجومەنی باڵای دانوستاندن لەگەڵ بەغدا” بەرنامەی كابینەی حەفتەم بووە، و لە سەرەتایش لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان باس كراوە. ئەو گوتیشی كە پرسی نێوان “هەولێر” و “بەغدا” نیشتمانییە و تایبەت بە لایەنێكی سیاسیی تایبەت نییە.

دوێنێ شەو 6\8/2012 كاتژمێر 8ـو 30 خولەك بەئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی پەرلەمان دوكتور ئەرسەڵان بایز و سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازل میرانیـو جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوكتور بەرهەم ئەحمەد سالح كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی كورد لە حكوومەتی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كوردستان بەرێوە چوو.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بە دەستگەكانی راگەیاندنی راگەیاند كە ''لەدەستپێكی كابینەی حەفتەم لەبەرنامەماندا هەبوو، كە ئەنجومەنێكی باڵای دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دابمەزرێنین.''

ئەو خۆشحاڵی خۆیشی نیشان دا و سوپاسی سەرۆكی پەرلەمانیشی كرد بۆ ئەو میواندارییە. سەرۆكی حكومەت نێچیرڤان بارزانی خستیە ڕوو كە پەرلەمان چەتری هەموو لایەنە كوردستانییەكانە و ئاشكرایشی كرد كەهەموو لایەنەكان یەكریز و كۆكبوون لەسەر دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی لەمشێوەیە.

لەدرێژەی لێدوانەكانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕوونی كردەوە كە لێژنەیەك بە بەشداری هەموو فراكسیۆنەكان بۆ دیراسەكردنی “ئەنجومەنی باڵای دانوستاندن لەگەڵ بەغدا” لەماوەیەكی كورتدا پێك دێت، ئاشكرایشی كرد كە دوای پێكهێنانی لێژنەكە سەقفی زەمەنیش بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنەكە دیاری دەكرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن سەرۆكی حكومەت نێچیرڤان بارزانی گوتی كە پێشتر سەردانی هەموو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی كردووە و فیكرەكەیش لەوێوە دەستی پێ كردووە، ئەو فیكرەیەیش بە هیی هەموو لایەنەكان دەزانێت.

سەرۆكی حكومەت ئاماژەیشی بەوە دا كە پێوەندی نێوان “هەولێر”ـو “بەغدا” پرسێكی نیشتمانییە و هی لایەنێكی سیاسیی تایبەت نییە، بەگوتەی ئەو بەدامەزراندنی “ئەنجومەنی باڵای دانوستاندن لەگەڵ بەغدا” ئەو قسانەیش كۆتاییان پێ دێت، كەپێیان وایە پرسەكان هی لایەنێكی سیاسیی تایبەتن.

هاوكات لەلایەكی دیكەیشەوە سەبارەت بە ئاراستە و چۆنێتیی گفتوگۆكان گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی سەڵاحەدین بابەكر بە”هەولێر”ـی راگەیاند كە دامەزراندنی “ئەنجومەنی باڵای دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەبێ بەتەوافوقی سیاسیی بێت، و هاوكات لەژێر چاودێری پەرلەمانیشدا بێت، ئەو ڕوونیشی كردەوە كە لێژنەیەكی تایبەت لەماوەیەكی نزیكدا دادەمەزرێت.

بەباوەری سەڵاحەدین بابەكر پێكهێنانی ئەو ئەنجومەنە زۆر ناخایەنێت، چونكە سەرجەم لایەنەكان لەسەر دامەزراندنی كۆكن.
سەبارەت بەرێكارە یاساییەكانیش ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان مەحموود محەمەد بە”هەولێر”ـی راگەیاند كە لە سەرەتای راگەیاندنی كابینەی حەفتەم یەكێك لە بەرنامەكانی سەرۆكی حكومەت دروستكردنی ئەو ئەنجومەنە بووە. ئەو گوتیشی كە لێژنە تایبەتمەندەكە رێكارە یاساییەكانی بۆ دیاری دەكات.

هەر لەسەر میكانیزمی دروستكردنی ئەو ئەنجومەنە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئازادی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی هاژە سلێمان بە”هەولێر”ـی گوت كە “ئەنجومەنی باڵای دانوستاندن لەگەڵ بەغدا” بە پرۆژە یاسایەك بەیاسایی دەكرێت و گوتیشی لە دارشتنەوەی پرۆژە یاساكەدا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەشداری تێدا بكەن، چونكە پرسێكی نیشتمانییە.

ئەو نەیشیشاردەوە كە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بە”دەستەڵات”ـو “ئۆپۆزسیۆن”ـەوە لێكتێگەیشتنێكی زۆریان لەسەر ئەو مەسەلەیە هەیە.

سەبارەت بەپێكهاتەی ئەو لێژنەیەی بڕیارە دابمەزرێت، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی دوكتور عومەر نورەدینی بە”هەولێر”ـی گوت كە لەپێناو بەدامەزراوەیی كردنی دانوستاندنەكان، لە كاتێكی نزیكدا لێژنەیەك بەبەشداری فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان پێكدێت.

ئا: ژیوار ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار