كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق.
ئه‌مرۆ له ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دانووستان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ساز كرا كه پێشتر سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچرڤان بارزانى داواى پێكهێنانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ى كردبوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و دكتۆر ڕۆژ نورى شاوێش جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و عارف ته‌یفوور جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و فڕاكسیۆنه‌كانى نێو په‌ڕله‌مانى كوردستان و هه‌روه‌ها فڕاكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان بۆ پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دانووستان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێكهاته‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ڕووى چۆنیه‌تى ومیكانیزمى كاركردنى گفتوگۆى له باره‌وه كرا.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موولایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌نجومه‌نێك پێكبهێنین بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا تاكو دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكات، كه پێویسته به‌یاسا رێكبخرێت.
گوتیشی: "جگه له‌وه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی له‌و جۆره خاڵێكی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی حه‌وته‌م بوو ، به‌ڵام له‌پێش پێكهێنانی كابینه‌كه و له‌میانه‌ی سه‌ردانمان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان به لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه، باسی ئه‌و پرسه‌مان كردووه و هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ پێكهێنانی بوون، بۆیه پێمانوایه ئه‌و بیرۆكه‌یه ته‌نیا هی لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو هی هه‌مووانه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: "پێویستمان به ده‌زگایه‌كی له‌و جۆره هه‌یه، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی، چونكه بوونی ده‌زگایه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا واده‌كات هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ره‌خنه‌یان له گفتوگۆكانی پێشتر ده‌گرت له‌گه‌ڵ به‌غدا، گله‌ییان نه‌مێنێت".




