کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانووستان ده‌ستی پێ‌کرد

که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانووستان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. کۆبوونه‌وه‌که به ئاماده‌بوونی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "کوسره‌ت ره‌سوڵ" جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم، "ئه‌رسه‌لان بایز" سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، "رۆژ نوری شاوێش" جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، "به‌رهه‌م ساڵح" جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، "فازڵ میرانی" سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، "عارف ته‌یفور" جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆکی کوتله‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و کوردستان و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان له ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
له‌دوای ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌که له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.




