سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئیران ده‌كات
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئیران .
له دیدارێكدا ، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆ كرا و هه‌ر دوولاش ته‌ئكیدیان له سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو گه‌لی دۆست و دراوسێدا بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی زۆر راشكاوانه دیدی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه خسته ڕوو.




