به بڕى (700) ملیۆن دۆلار، دوو وێستگه‌ى كاره‌با داده‌مه‌زرێن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ئابى 2012 له ڕێوڕه‌سمێكدا له هه‌ولێر گرێبه‌ستێك بۆ دروستكردنى دوو وێستگه‌ى كاره‌بایى له هه‌رێمى كوردستان له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دوو كۆمپانیاى كۆریاى باشووردا واژۆ كرا. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌ردوو كۆمپانیاى (KNOC) و (پۆسكۆ)ى كۆریاى باشوور، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرى كاره‌با و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌سته‌كانیان واژۆ كرد كه بڕى (700) ملیۆن دۆلاریان تێ ده‌چێت.
گرێبه‌ستى یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنى یه‌كه‌مین وێستگه‌ى هه‌ڵمیى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایه له هه‌رێمى كوردستان كه له ناوچه‌ى خه‌بات له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت و له قۆناغى یه‌كه‌مدا بڕى (300) مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ماوه‌ى سى و شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌بێت. گرێبه‌ستى دووه‌میش بۆ دامه‌زراندنى وێستگه‌ى گۆڕینى ڤۆڵتییه‌ى (400) KV یه بۆ گواستنه‌ى وزه‌ى كاره‌با كه بۆ یه‌كه‌مین جاره هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن وێستگه‌یه‌كى ئاوها و له ناوچه‌ى بازیان له سلێمانى داده‌مه‌زرێت و له ماوه‌ى هه‌ژده مانگدا ته‌واو ده‌بێت. هه‌ردوو وێستگه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیاى پۆسكۆى كۆریاى باشووره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێن كه كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تمه‌ندى بوارى كاره‌بایه.
شایانى باسه به پێى گرێبه‌ستێكى نه‌وت كه ساڵى 2008 له نێوان وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانیى كۆریاى باشوور (KNOC)دا واژۆ كراوه، ته‌واوى تێچووى ئه‌م دوو وێستگه‌یه‌كه له لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیا كۆرییه‌وه دابین ده‌كرێت. به پێى گریبه‌سته نه‌وتییه‌كه، كۆمپانیاى (KNOC)ى كۆریاى باشوور له قۆناغى یه‌كه‌مدا پرۆسه‌ى پشكنین و گه‌ڕان به دواى نه‌وتدا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، له قۆناغى دووه‌میشدا پشتگیرى له پڕۆژه‌كانى بنیاتنانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، دابینكردنى تێچووى دامه‌زراندنى ئه‌م دوو وێستگه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مى ئه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌دا دێت.
دواى واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كان، له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان یاسین شێخ ئەبوبەكر ماوەتی وه‌زیرى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆى به ڕۆژێكى مێژوویى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا به‌وه‌ى كه بۆ جارى یه‌كه‌مه هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن وێستگه‌ى له‌مجۆره كه ڕۆڵیان ده‌بێت له به‌رهه‌مێهنانى زیاترى كاره‌با و دابینكردنى باشترى پێداویستى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان به‌و ئامانجه‌ى كه هه‌بوونى كاره‌با له بیست و دوو كاژێره‌وه بگه‌یه‌نن به بیست و چوار كاژێر. وه‌زیرى كاره‌با هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌م پڕۆژانه له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ خزمه‌تى زیاترى هاووڵاتیان دێن.




