وه‌زیری به‌رگری سوریا له ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د جیابۆوە

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌نگۆی جیابونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری سوریایان له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بلاَوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم بلاَویكردۆته‌وه ئه‌مرۆ فه‌هد جاسم وه‌زیری به‌رگری سوریا جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاندوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌واڵی جیابونه‌وه‌ی ریاز فه‌رید حجاب سه‌رۆك وه‌زیری سوریا له‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هه‌لاَتنی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی بۆ ئوردت بلاَوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له عه‌ممان به كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا حجاب له‌ولاَتی ئوردنه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی بالاَی سه‌ربازی سوریا رایگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریا محه‌مه‌د جه‌لیلاتی وه‌زیری دارایی ئه‌و ولاَته‌یان له‌دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ستگیركردوه ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان پێگه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵدانی جه‌لیلاتی بۆ جیابونه‌وه له‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هه‌لاَتنی له‌و ولاَته.




