عێراقییه نیازی نییه كه‌سێكی جێگره‌وه له شوێنی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار دابنێت

فائیزه عوبه‌یدی ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند كه فراكسیۆنه‌كه‌یان نیازی نییه كه‌سێكی جێگره‌وه له شوێنی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار دابنێت و ته‌نها پێشبینی كرد ئه‌گه‌ر هه‌یه كه‌سێك به وه‌كاله‌ت شوێنی بگرێته‌وه .
عوبه‌یدی له لێدوانێ:دا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه عێراقییه ئه‌و نیازه‌ی نییه كه‌سێك له شوێنی تارق هاشمی دابنێت كه تۆمه‌تباره به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تیرۆریستی.
روونیشیكرده‌وه كه مه‌سه‌له‌ی هاشمی تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه و تۆمه‌تباریش بێ تاوانه تا دادگا به‌ته‌واوی تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت كه تا ئێستا نه‌سه‌لمێندراوه و دادگا رۆژانه دادگاییكردنه‌كه دوا ده‌خات و تا ئێستاش هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماره .
عوبه‌یدی راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌یه كه عێراقییه كه‌سێكی دیكه به وه‌كاله‌ت له شوێنی هاشمی دابنێت و به‌دووریشی زانی كه هاشمی به شێوه‌یه‌كی غیابی حوكمی دادگای به سه‌ر بسه‌پێندرێت .




