سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جیابۆوه

كه‌ناڵی "الجزیره" بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریا ریاز حیجاب لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا به‌ره‌و وڵاتی ئوردن رای كردووه و هێزه‌كانی سوریاش ده‌یانه‌ویت رێگه له چوونه ناوه‌وه‌ی بۆ ناوخاكی ئه‌و وڵاته بگرن.
به‌پێی قسه‌ی په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵه له سنوری سوریا ئوردن، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوریا و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتی ئوردن رایانكردووه به‌ڵام تەلەفزیۆنی سوریا رایگەیاندوە که سەرۆكوه‌زیرانی سوریا لەپۆستەكەی لابراوە.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای سوریا ڕایگه‌یاند که هێزێكی زۆریان له سنوری هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی گرتنی رێگای سه‌ره‌كی ئه‌و دوووڵاته بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌چێته ناو خاكی ئوردنه‌وه، به‌ڵام كه‌ناڵهی "الجزیره" كه‌مێك به‌ر ڕایگه‌یاند که حیجازی گه‌یشته ناوخاكی ئوردنه‌وه. ئۆپۆزسیۆنی سوریاش ده‌ستبه‌جێ به‌یاننامه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه راكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی سوریا ده‌سپێكێكی ئاشكرایه بۆ رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د.
هاوکات كه‌ناڵی الجزیره" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی سوریا بڵاوی كرده‌وه كه چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی سوریا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌حكومه‌تی سوریا جیابوونه‌وه‌ته‌وه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایان كردووه، ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی سوریا عمر گلاونجی كراوه‌ته سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌شێك له بریكاری وه‌زیره‌كان بۆ شوێنیان دیاری كراون .
كه‌ناڵی دونیای سوریاش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نها وه‌زیری كاره‌با و نیشته‌جێ بوون به خواستی خۆیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. هاوكات كه‌نالێ سوریا الشعب كه سه‌ر به شۆرشگێڕانه ڕآیگه‌یاندووه كه 12 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوریا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه خۆیان داوه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.




