به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان راپۆرتی سه‌ره‌تایی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات

له میانه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستیه‌كانی ژێرخانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به هاوبه‌شی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان UNDP جێبه‌جێده‌كرێت، میشێل دیل بۆنۆ، سه‌رۆكی تیمی پسپۆرانی UNDP كه لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌ن، راپۆرتی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌ش به دكتۆر علی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا، گفتوگۆیه‌كی چڕ له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان كرا و راسپارده و سه‌رنجه‌كان پێشكه‌شكران بۆ له‌به‌رچاوگرتنیان له كاتی داڕشتنی راپۆرتی كۆتایی پڕۆژه‌كه كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌م ساڵا ته‌واو بێت.
ئه‌م پڕۆژه كه له مانگی ئایاری ئه‌م ساڵا ده‌ستیپێكرد هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واوی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌روو بۆ ده‌ستنیشانكردنی بۆشایی و پێداویستیه‌كانی ژێرخانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له بواری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كاره‌با، ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، كشتوكاڵا و ئاودێری، پیشه‌سازی، نیشته‌جێبوون، ئاوه‌دانكردنه‌وه، گواستنه‌وه، و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها باشترین رێگه‌چاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییانه دیاریده‌كات. جگه له بۆشاییه‌كان، پڕۆژه‌كه خاڵه به‌هێزه‌كانی ژێرخانیش دیاریده‌كات به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی و زیاتر سوومه‌ندبوون لێیان.




