چاودێرانى سیاسى : هاوپه‌یمانى نیشتمانى جددى نییه له جێبه‌جێكردنى به‌لێن و چاكسازیه‌كان

سه‌رچاوه‌كان ده‌لێن" تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى له عێراق نه‌هاوێژراوه و له نێو خودى هاوپه‌یمانى نیشتمانى جۆرێك له دابه‌شبوون له باره‌ى حكوومه‌ته‌وه هه‌یه ،حه‌سه‌ن جیهادیش ده‌لێت: سه‌ره‌راى تێكچوونى ڕه‌وشى ئه‌منى مالیكى په‌له‌ى له دانانى پۆستى وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان نه‌كردوه ، ئه‌ندامێكى عێراقییه‌ش پێى وایه مالیكى جددى نییه له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى .
دواى ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كارنامه‌یه‌كى به ئامانجى چاكسازیكردن پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كانى نێو پرۆسه‌ى سیاسى عێراق كرد، لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك گه‌شبین بوون به چاره‌سه‌كردن و تێپه‌ڕاندنى ته‌نگژه‌كه له میانه‌ى بڕگه و مادده‌كانى نێو كارنامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه تا ئێستا هاوپه‌یمانى نیشتمانى ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاوى بچوكیشى به ئاراسته‌ى چاكسازیكردن نه‌هاوێشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى كوردستانى له باره‌ى كارنامه چاكسازیه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به ڕۆژنامه‌ى سیاسیه‌ى كوه‌یتى ڕاگه‌یاندووه ئه‌و كارنامه‌ى چاكسازیه‌ى كه له پێش دوو مانگ له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێشكه‌شكراوه تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاوى بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌هاوێژراوه و به‌ڵكو كارنامه‌كه هه‌ر له نێو خودى هاوپه‌یمانى نیشتمانى دێت و ده‌چێت و هه‌روه‌ها له نێوان ده‌وڵه‌تى یاسا و ڕه‌وتى سه‌در له سه‌ر كارنامه‌كه جیاوازى و ململانێ هه‌یه.
له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا حه‌سه‌ن جیهاد هه‌وڵى به ده‌ستخستنى كات ده‌دات ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى بانگه‌شه‌ى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى.
جیهاد ڕوونیشیكرده‌وه سه‌ره‌راى تێكچوونى ڕه‌وشى ئه‌منى وڵات ده‌بوایه مالیكى په‌له‌ى له دانانى پۆستى وه‌زاره‌ت ئه‌منیه‌كانى وه‌ك ناوخۆ و به‌رگرى و هه‌واڵگرى و ئه‌منى نیشتمانى بكردایه، به‌ڵام مالیكى جارێكى دیكه ڕه‌تى كردۆته‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو ڕه‌وتى سه‌در ئاشكراى كرد كه له نێو خودى هاوپه‌یمانى شیعه‌كان جۆرێك له دابه‌شبوون له باره‌ى حكوومه‌تى عێراقیه‌وه هه‌یه تیمێكیان پشتگیرى له مالیكى ده‌كه‌ن و تیمێكى دیكه‌شیان دژایه‌تى حكوومه‌ته‌كه‌ى مالیكى ده‌كه‌ن و له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى به سه‌رۆكایه‌تى عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پشتگیرى ئه‌نجامدانى چاكسازى و به ده‌ستهێنانى زیاتر لێكزیكبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات ئه‌مه‌ش به ئامانجى به‌هێزكردنى سیسته‌مه‌ى دیمو‌كراتى له عێراق.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامى ئیئتیلافى عێراقییه حه‌سه‌ن خوزه‌یر حه‌مه‌دانى پێیوایه هاوپه‌یمانى نیشتمانى جددى نییه له جێبه‌جێكردنى به‌لێن و ئه‌و چاكسازیانه‌ى كه بڕیار وایه جێبه‌جێى بكه‌ن.




