٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبڕیاری حکومەت هاوڵاتیان پارەی کارەبای مانگی 8 و 9 ی موه‌لیده‌ نادەن

سەرچاوە: Xebat

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیانی هەولێر لە پێدانی پارەی کارەبای مۆلیدەی مانگی 8 و 9 خۆش دەبن و حکومەت پارەی کارەباکە دەدات.


ئەمڕۆ یەک شەممە، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و حوسێن حەمە قادر، بەڕێوەبەری گشتی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لە تەلاری پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو، ئاماژەیان به دوایین رەوشی کارەبای هەولێر و هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەری کێشەکان کرد.


نەوزاد هادی سەبارەت به خشتەی پێدانی کارەبا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە کێشەی تایبەتی هەولێرئاگادارمان کردەوە و ئەویش بڕیاریدا کارەبای موەلیدە لە مانگی 8 و 9 بکەوێتەوە سەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵک بەهیچ شێوەیەک پارەی کارەبای موەلیدە ئەو دوو مانگە نادات .


ناوبراو راشیگەیاند "بەپێی خشتە بڕیار وایە به کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە رۆژانە 24 کاژێر کارەبا به هاوڵاتیان بدرێت و ئەو بڕە لە هەندێک ناوچە بۆ 22 تا 20 کاژێر دەگۆڕدرێت بەڵام بە گشتی لە 20 کاژێر کەمتر نابێت".

هەواڵی پەیوەندیدار