٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نێردەی یۆنامی: دواخستنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڕەشەیە بۆ سەر پرۆسەی سیاسی

سەرچاوە: Rudaw

مارتن كۆبلەر نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق، نیگەرانە لەدواكەوتنی هەڵبژاردنی ئەندامە نوێیەكانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكان.

لەبەیاننامەیەكدا ئەمشەو یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە:"هەر دواكەوتنێكی دیكە لەدیاریكردنی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی نوێدا، هەڕەشەیەكی جددیە بۆ پرۆسەی دیموكراتی لەعێراق"

داواشیكردووە لەبڕیاردەرانی سیاسی دەست لەناودەست نێن بۆ تەواوكردنی پرۆسەی دەستنیشانكردنەكە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوەختی خۆیدا بەڕێوەبچێت لە مانگی سێی 2013.

لەكۆتایی بەیاننامەكەشدا كۆبلەر پابەندبوونی یۆنامی بەپێشكەشكردنی پاڵپشتی و راوێژ خستەڕوو، بۆ دیاریكردنی كۆمسیۆنی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار