ئه‌شواق جاف:پێشمه‌رگه هێزێكی یاساییه

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه هێزێكی یاساییه‌و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌نایاسایی ده‌زانن به‌خۆیاندا بچنه‌وه.
"ئه‌شواق جاف" له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ساڵی 2003 تا ئێستا له‌هه‌رناوچه‌یه‌ك بووبێت ئارامی و سه‌قامگیری پاراستووه‌و زۆربه‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كانیش شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن.
وتیشی، پێشمه‌رگه هێزێكی یاساییه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌نایاسایی ده‌زانن پێویسته به‌هه‌ڵوێستی خۆیاندا بچنه‌وه.
"جاف" روونیشی كرده‌وه كه، بڕگه‌یه‌كی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق كه په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی كردووه حكومه‌تی ناوه‌ندی و له‌سه‌ر وشیانه‌وه "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیر كه‌فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانیشه پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕچه‌كیان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه، پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری نیشتمانی و ئه‌وه‌ش ده‌ستوور ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.




