سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له دوره‌ید كه‌شموله ده‌كات
به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی دوره‌ید كه‌شموله كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای خوالێخۆشبوو عه‌بدولغه‌نی كه‌شموله‌ی براتان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
به‌ڕێز دوره‌ید كه‌شموله ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق
سڵاوی خواتان لیبێت.. به په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عه‌بدولغه‌نی كه‌شموله‌ی براتانم پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم له ئێوه و له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی بخات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2012




