٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: ھێزی پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە، ھێزەکانی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان، بەڵام هێشتا جووڵەیان پێ نەکراوە.

بەرێوبەری گشتیی راگەیاندنی و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگورد حیکمەت، بۆ kdp.info-ی راگەیاند: "ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەوانەی کە لە دوروبەری مووسڵ بوون، لە شوێنی خۆیان ماون و ھیچ جووڵەیەکیان پێ نەکراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان."

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: "جووڵەپێکردنی پێشمەرگە پێویستی بە فەرمانە و ئەو فەرمانەیش لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانییە کە فەرماندەی گشتیی ھێزەچەکدارەکانە، بۆیە تەنیا بە فەرمانی ئەو پێشمەرگە جووڵەیان پێ دەکرێت."

بەرێوبەری گشتیی راگەیاندنی و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "ھێزی پێشمەرگە رێنمایی پێیە و لە ھەر شوێنێک ھاووڵاتیان پێویستیان پێ ھەبێت رزگاریان دەکەن."

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش توانیانە دەست بەسەر ھەموو جومگە سەرکییەکانی پارزگای مووسڵدا بگرن و سوپای عێراقیش شکستی ھێناوە و لە مووسڵ کشاوەتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار