هه‌لوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر شه‌رو پێکدادانی ناوچه‌ی هه‌کاری

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی دوایی شه‌ڕ و پێكدادان به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌كاری هاتۆته ئاراوه، نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێ و له كاتێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی PKK ده‌كات كه بێجگه له زیانگه‌یاندن به پرس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد هیچ سوودێكی نییه و ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ری، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هیچ ئه‌نجامێكی به‌دوادا نایه‌ت و ته‌نیا كێشه‌كان ئاڵۆزتر و قووڵتر ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بكرێته‌وه.
د. ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
٥/٨/٢٠١٢




