هۆڵه‌ندا و ڕۆمانیا كونسوڵخانه‌ى فه‌رمیى خۆیان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى ئابى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له عیراق، پێشوازى له یێرۆن ڕۆدنبێرخ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له عیراق كرد. سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى باڵیۆزى هۆڵه‌نداى له عیراق كرد كه له ماوه‌ى كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له به‌غدا گرنگییه‌كى به‌رچاو به په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا دراوه و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌یدا بۆ خواست.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له عیراق چۆنیه‌تیى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندایان خسته به‌ر باس و باڵیۆزى هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسیى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه و له جیاتى كونسلگه‌ریى فه‌خرى كه ئێستا هه‌یه، نووسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى هۆڵه‌ندا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له عیراق هه‌روه‌ها گوتى: هۆڵه‌ندا ڕێنمایى سه‌فه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان گۆڕیوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان زیاتر ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن.

له لایه‌كى دیكه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئایكۆب پرادا باڵیۆزى ڕۆمانیا له عیراق و یووجین سیهلێنۆ كونسلى ڕۆمانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد. له دیدارێكدا سه‌رۆكى حكوومه‌ت و باڵیۆزى ڕۆمانیا تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕۆمانیا و هه‌ردوولا ئاماده‌ییان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تى له بواره‌كانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازیدا دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى ڕۆمانیا له عیراق ڕایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ى بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، ناوه‌ڕاستى ئه‌یلوولى داهاتوو كونسلخانه‌ى ڕۆمانیا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه و هه‌ر له هه‌ولێریش ڤیزاى ڕۆمانیا به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن.
باڵیۆزى ڕۆمانیا له عیراق هه‌روه‌ها ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى بۆ دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كى دروستكردنى ترام له دهۆك كه له وێوه به‌رهه‌مه‌كانى به هه‌موو عیراق بفرۆشێت و كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مه‌كانى خۆراك له هه‌ولێر و كارگه‌یه‌كى دیكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى تراكتۆر و ئامێره كشتووكاڵییه‌كان له سلێمانى نیشان دا. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى، هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تیشى بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كانى ڕۆمانیا له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.




