سه‌یدا: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا ئاماده‌یه ا هاوئاهه‌نگی بكات به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: ره‌نگه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆفی ئه‌نان نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سوریا، ده‌رگای دیكه بۆ پێشنیاری نوێ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا بكاته‌وه.
وتیشی: ئێمه پێمان وایه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د هیچ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه‌و ئه‌مه‌شمان به ئاشكرا له مۆسكۆ باسكردووه‌و به‌هیچ جۆرێكیش گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌دا ناكه‌ین.
سه‌یدا له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی كه له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاماده‌ن گفتوگۆ‌و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی سوریا بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی هاووڵاتیان سوور نه‌بووه، بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان پێكه‌وه كار به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بكه‌ن.




