سەدر: مالیكی بە ناشرینی پێناسەی كوردی بۆ كردم
سەرۆكی رەوتی سەدر نیگەرانە بەرامبەر ئەو تۆمەتە بەردەومانەی دەكرێتە سەری لەدووای سەردانەكەی بۆ كوردستان.
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك یاداشتنامەیەكی بڵاوكردووهتهوهو رایدەگەیەنێت پێش ئەوەی بە سەردان بێمە هەرێمی كوردستان، بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقم گوت دهچمه هەولێر، بەڵام داوای لێ كردم ئەو گەشتە نەكەم.
موقتەدا سەدر دەڵێت مالیكی پێی گوتم: چوونت بۆ هەولێر مەترسیدارە، رەنگە لەرووی ئەمنییەوە پارێزراو نەبیت، پێدهچێت بهو گەشتەت بۆ ناو كوردەكان پێگەی جەماوەری خۆت لەدەست بدەی، دواتر بەشێوەیەك پێناسەی كوردی بۆ كردم، كە هەرگیز ناتوانم بیگێڕمەوە.
سەرۆكی رەوتی سەدر له یاداشتهكهیدا ئاماژه بهوهدهكات كه بیانووەكانی مالیكی تەنها بۆ ئەوەیە كە پەشیمان ببمەوە لەو بەڵێنانەی كە لە هەولێر بە هاوڕێكانم (كورد و عێراقییە)مداوە، گوتیشى من ئێستاش سوورم لهسهر ئهوهى هەركات سەرۆك كۆمار بڕیاری دانیشتنی پەرلەمانیدا سەبارەت بە لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی، كه به عێراقییەو كورد 124 دەنگیان بەدەستهێنا ئەوا سەدر تەواوی دەنگەكانی خۆی دەدات بۆ سهندنهوهى متمانه له مالیكى.




