پێکدادان له دیمه‌شق ده‌ستی پێکرده‌وه

شایه‌تحاڵێك له‌ناوچه‌ی موهاجرین له‌شاری دیمه‌شق به‌كه‌ناڵی عه‌ره‌به‌ی راگه‌یاند: شه‌رو پێكدادان له‌نێوان سوپای سوریای ئازاد و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری دیمه‌شق ده‌ستی پێکردۆته‌وه و ئێستا پێکدادان 200 مه‌تر له كۆشكی كۆمارییه‌وه دووره.
شایه‌تحاڵه‌که ڕوونی کردۆته‌وه که له‌گه‌ڵ بانگی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا له دووری دووسه‌د مه‌تر له كۆشكی كۆماری شه‌رو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌سه‌دو سه‌ربازانی سوپای سوریای ئازاد رووی داوه و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 5/8/2012 یه‌كشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بووه.
گوتیشی، له‌دوای ئه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شامی له دیمه‌شق داخراوه و رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌و ناوچه بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه، رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاندووه، شاری دیمه‌شقیان له شۆرشگێڕه‌كانی ئه‌و وڵاته پاك كردووه‌ته‌وه.
هاوکات سوپای ئازاد لە میانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەربەیانی ئەوان پەلاماری چەند ناوچەیەكی گرنگیان داوە لەشاری حەلەب و لەئەنجامیشدا دەستیان گرتووە بەسەر باڵەخانەكانی تەلەفزیۆن و رادیۆ‌و راگەیاندنی حكومەت لەشارەكە.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، 48 هاوڵاتی ئێرانی له‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی شوێنه‌واره ئاینییه پیرۆزه‌كانی دیمه‌شق له‌و وڵاته بوون، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ڕفێندران.
عه‌بدولمه‌جید گنجو باڵیۆزی ئێران له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه، 48 هاوڵاتی ئێرانی له‌وانه‌ی سه‌ردانی مه‌زارگه‌و شوێنه‌واره ئاینییه‌كانی دیمه‌شقیان كردووه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ڕفێندراون.
گنجو گوتی: "ئه‌و گه‌شتیاره ئایینیانه له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق، ڕفێندراون و تا ئێستاش نه‌زانراوه ڕفێنه‌ره‌كان كێن".
گوتیشی :"ئێستا له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی سوریا، بۆ شوێنهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ڕفێنه‌ره‌كان و دۆزینه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی ئێران".




