هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و نه‌وتی عێراق لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و نه‌وتی عێراق لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوانیان.
فورات شه‌رع، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق به تۆڕی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهاتووه له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سروشتی ناكۆكیی نێوانیان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ناكۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له چاره‌سه‌ركردن دایه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه نه‌وت هه‌نارده بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو هه‌رێمی كوردستان داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات كه وه‌به‌رهێنانیان له هه‌رێمی كوردستان كردووه كه ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌كرێ له رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه بدرێت.




