نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگاى ته‌مییزو ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگاى ته‌مییزى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه.
دادوه‌ران ڕه‌وشى دادوه‌رى و دادگاكان و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى دادوه‌رى ده‌بنه‌وه خرانه به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان یاسا سه‌روه‌ر بێ و سه‌ربه‌خۆیى یاسا و دادوه‌رى بپارێزرێ.
سه‌رۆكى حكومه‌ت گوتى: سه‌روه‌ریى یاسا و سه‌ربه‌خۆیى دادوه‌رى و نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادوه‌ریدا، ئامانجى سه‌ره‌كیى ئێمه‌یه و هه‌رچییه‌كیش بۆ به‌دیهاتنى ئه‌م ئامانجه پێویست بێ ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێى ده‌كات، چونكه سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى یاسا و دادوه‌رى پێوه‌رى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانه.
وتیشی: ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان دڵنیایى هه‌بێ له‌وه‌ى كه دادوه‌رییه‌كى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه, بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواى هاوكارى و پشتگیرى له دادوه‌ران كرد.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا, بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و دابینكردنى پێداویستییه‌كانى كارى دادوه‌رى و دادگاكان له هه‌رێمى كوردستان، له نێوان سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دادگاى ته‌مییزى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان ساز بكرێت.




