٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەفقان ئاڵا: پەكەكە هەوڵ بۆ تێكدانی قۆناغی چارەسەری دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرKDP.info--  وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند كە پەكەكە بەوپەڕی هێزی خۆیەوە هەوڵ بۆ تێكدانی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد دەدات.

وەزیری ناوخۆی توركیا، ئەفقان ئاڵا لە بارەی رێگریكردنی بەدەپە لە بەرامبەر ئەنجامدانی چالاكی لەلایەن ئەو دایكانەوە كە منداڵەكانیان لە لایەن پەكەكەوە رفێنراون گوتی: ئەو هەڵوێستەی بەدەپە لە بەرامبەر ئەو دایكانە بێرێزیكردن بەو دایكانەیە و ئەمە بەشێكە لە سیاسەت و بەرنامەی پەكەكە، بەڵام بە دەستی بەدەپە جێبەجێ دەكرێت.

ئاڵا هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە رفاندنی منداڵان لەلایەن پەكەكەوە زەمینە خۆشكردن بۆ دەستپێكردنەوەی توندوتیژییە و هیچ مانایەكی دیكەی نییە، چونكە پەكەكە بەو سیاسەتانەی خۆی هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێكدانی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دەدات.

ئاڵا جەختی كردەوە كە، پەكەكە نایەوێ پرسی كورد چارەسەر بكرێت و ئاشتی و ئارامی باڵ بە سەر ناوچەكەدا بكێشێت، بۆیە بەوپەڕی هێزی خۆیەوە هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێكدانی قۆناخی چارەسەری دەدات.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار