نێچیرڤان بارزانى له یادى دامه‌زراندنى (ى.ن.ک): پێویست ده‌کات یه‌کگرتوو و یه‌کریز بین

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمی کوردستان له رێوره‌سمى یادى دامه‌زراندنى (ى.ن.ک)دا له شارى هه‌ولێر ڕایگەیاند، وەک پارتی شانازى به هاوپه‌یمانیى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌که‌ن و گوتیشی به یه‌که‌وه قۆناغى سه‌ختیان بڕیوه و ده‌ستکه‌وتى زۆریان به ده‌ست هێناوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له شارى هه‌ولێر، ئاهه‌نگێکی به بۆنه‌ی سیى و نۆ ساڵی دامه‌زارندنی له شاری هه‌ولێر ساز کرد که تێیدا سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى و سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان، فازڵ میرانى و شاندێکى باڵاى پارتى به‌شدارى ئاهه‌نگه‌که بوون.
له ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح گوتاری یه‌کێتى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند ده‌بێ قه‌دری ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان بگرین و ده‌رفه‌تی گه‌وره و گۆڕانکاری گه‌وره به‌ڕێوه‌ن. گوتیشى که پێکهێنانی حکوومه‌تی یه‌کڕیزیی نیشتمانی ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه که به‌م زووانه پێک دێت.
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح دواتر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیری له پرسی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌كات.
پاشان سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى گوتارێکى به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد و تێیدا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد به بۆنه‌ى سیى و نۆ ساڵه‌ى دامه‌زراندنییه‌وه و هه‌روه‌ک هیواى چاکبوونه‌وه‌یشى بۆ سه‌رۆککۆمارى عێراقى فیدڕاڵ و سکرتێرى گشتیى یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانى خواست.
راشیگه‌یاند که بۆشایى غیابى مام جه‌لال له سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق دیاره. سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێم گوتیشى که "شانازى به هاوپه‌یمانیى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌که‌ین و به یه‌که‌وه قۆناغى سه‌ختمان بڕیوه و ده‌ستکه‌وتى زۆرمان به ده‌ست هێناوه."
سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێم جه‌ختیشى کرده‌وه که به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌که، "وا پێویست ده‌کات که یه‌کگرتوو و یه‌کریز بین و هاوکات پارێزه‌رى ده‌ستکه‌وته‌کانیش بین و له قۆناغى داهاتوو چ له به‌غدا چ له هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ و یه‌کڕیز بین." ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاهەنگێكی بە بۆنەی 39 ساڵەی دامەزارندنیەوە لە شاری هەولێر ساز كرد، لە ئاهەنگەكەدا كە لە شاری گەشتیاری تارین بەڕێوە چوو، بەشی زۆری پارتە كوردی و عێراقییەكان و كۆنسووڵی وڵاتانی دەرەوە ئامادەی بوون.




