سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ر داواى كرد پلانێكى نوێ بۆ رزگاركردنى سوریا دابڕێژرێت

شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ى قه‌ته‌رى داواى كرد پلانێكى نوێ له پێناوى رزگاركردنى سووریادا دابڕێژرێت، گوتیشى پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى له جیاتی ئه‌نان به نێرده‌ى نێوده‌ڵه‌تى ده‌ستنیشان ده‌كرێت سترایژیه‌تێكى نوێ پێڕه‌و بكات، روونیشى كرده‌وه كه پێویسته پلانه‌كه‌ى ئه‌نان به شێوه‌یه‌كى روون ده‌ستكارى و هه‌موار بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پلانه شه‌ش خاڵییه‌كه‌ى ئه‌نان كه هیچ خاڵێكى لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه به‌سه‌رچووه بۆیه پێویسته ئیراده‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت شتێك بكات ئه‌گه‌ر به هۆى ناكۆكى وڵاتانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م بڕیاره‌كان به‌رده‌وام بوو.
شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال سانی گوتى ئه‌وان وه‌ك عه‌ره‌ب پێویسته سه‌باره‌ت به سووریا نێرده‌ی خۆیان له‌گه‌لأ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تى گۆڕاوه، شێخ حه‌مه‌د ئال سانی شكست هێنانی پلانه‌كه‌ى ئه‌نانى خسته ئه‌ستۆى رژێمى سووریاوه كه خۆى له جێبه‌جێ كردن ده‌دزییه‌وه‌و تا ده‌هات درێژه‌ى به توندوتیژى و كوشتن ده‌دا. گوتیشى پێویسته ئه‌ركى نێرده‌ى نوێ گواستنه‌وه‌ى ئاشتیانه‌ى ده‌سته‌ڵات بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه چین سه‌رله‌نوێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كى له سووریا ره‌ت كرده‌وه، له‌و رووه‌وه وانگ كیگیان سه‌رۆكى ئیداره‌ى كاروبارى رۆژئاواى ئاسیا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه به په‌له له په‌كین سازى دا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى پشتیوانی له كۆششى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى ئاشتیانه‌و سیاسیانه بۆ ته‌نگژه‌ى سووریا ده‌كات. داوایشى كرد په‌له بۆ ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى نه‌كرێت و بواره‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سیاسیانه به‌جێ بهێڵرێت.
وانگ كیگیان روونیشی كرده‌وه كه چین له ئاره‌زووى وڵاتانى عه‌ره‌ب و كۆمكارى عه‌ره‌ب ده‌گات كه ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رێكى به‌په‌له بۆ ته‌نگژه‌ى سووریا بدۆزرێته‌وه. پێداگیریشی له‌سه‌ر ئاوات و داواكارییه ره‌واكانى گه‌لى سووریا به‌ره‌و گۆڕانكارى و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كرده‌وه‌و گوتیشى پێویسته گه‌لى سووریا به خۆى دواڕۆژو چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستنیشان بكات. له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌حمه‌د وه‌حیدى وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایگه‌یاند كه چه‌كداركردنى ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاكامى خراپى له‌ناوچه‌كه‌دا لێ ده‌كه‌وێته‌وه. وه‌حیدى له لێدوانێكدا كه سایتی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوى كرده‌وه گوتی ناوچه‌كه ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره به خۆوه ده‌بینێت ئه‌گه‌ر هێزى بیانی كه ئێستا به نهێنى له سووریا هه‌ن بێنه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌و ده‌ست تێوه‌ربده‌ن. وه‌حیدى ئاماژه‌ى به‌وه‌یش دا كه رۆژئاواییه‌كان و وڵاتانى لایه‌نگرى زایۆنیزم له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌دۆڕێن.




