هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان، مالیکیی وەک کاندیدی دەوڵەتی یاسا قبووڵ نییە

هەولێر-KDP.info- هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان داوا لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەکات کاندیدەکەی خۆی کە مالیکییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکێشێتەوە. هاوكات حکوومەتی زۆرینە ڕەت دەکاتەوە و پشتیوانیی لە حکوومەتی هاوبەشی نیشتیمانی دەکات.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی لایەنەکانی هاوپەیمانەتیی نیشتیمانیدا هاتووە "هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراقی جەخت دەکاتەوە لە بەردەوامبوونی لایەنەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانەتیی نیشتیمانیدا وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو کە لەسەر بنەمای شەراکەتی سیاسی و گەرەنتیی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەستەڵات بکات."
هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە بەیاننمەکەیدا هاوکات، بژاردەی زۆرینەی سیاسی ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە کە دەبێ بە بریتی هاوپەیمانەتی و ترازانی یەکێتی و قووڵکردنەوەی قەیرانی سیاسییە، هەروەها نەبوونی گەرەنتیی یەکێتی و هێزی هاوپەیمانیی نیشتیمانی و هێزی نیشتیمانییە و دوورکەوتنەوەیە لە ڕێنماییەکانی مەرجەعی ئایینی شیعی.
هاوپەیمانیی نیشتمانی هاوکات داوا لە دەوڵەتی یاسا دەکات کاندەیدەکەیان کە نووری مالیکییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی بکشێنێتەوە و جەخت دەكاتەوە "کە پێویستە کاندیدی ئەو پۆستە لە ژێر چەتری هاوپەیمانیی نیشتیمانیدا بێت."




