٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌ی دانوستانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info-  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی به‌ بڕیاری ژماره‌ (3)ـی ساڵی 2014 ، بڕیاری دا به‌ پێكهێنانی لێژنه‌ی دانوستاندنی هه‌رێمی كوردستان کە لە شەش ئەندام پێک هاتووە.

 

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

له‌سه‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

له‌ رێكه‌وتی (17/5/2014)، بـڕیـارمـانــ دا بـــه‌:

پێكهێنانی (لێژنه‌ی دانوساندنی هه‌رێمی كوردستان) له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق.

 

1.د.رۆژ نووری شاوێس- نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان

2.فریاد ره‌واندزی- نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

3.جه‌لال جه‌وهه‌ر- نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

4.عادل نووری محه‌ممه‌د- نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

5.یاسین حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د- نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

6.كاوه‌ مه‌حموود شاكر- نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی كوردستانی

ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌.

 

مەـسـعوـود بـارزانــی

سـه‌رۆكـی هـه‌رێـمـی كـوردسـتـان

3/6/2014

هەواڵی پەیوەندیدار