ئەفسەرێکی دیکەی کورد لە مووسڵ کوژرا

مووسڵ-تایبەت بەkdp.info- دوای ئەوەی دوێنێ ئەفسەرێکێ کورد بە پلەی نەقیب لە مووسڵ بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوە و گیانی لە دەست دا، ئەمڕۆ سێشەممەیش ئەفسەرێکی دیکەی کورد بە پلەی ملازم کوژرا.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بۆ kdp.infoگوتی: ئەمڕۆ ئەفسەرێکی کورد بە پلەی ملازم بە ناوی(یەحیا قاسم ئیبراھیم) کە ماڵی لە گەرەکی زھوری مووسڵە و لە کاتی چوونی بۆ سەر کارەکەی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کرا و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو ئەفسەرە لە پۆلیسی مووسڵ دەوام دەکات و لەدایکبووی 1973یە، بەڵام ئەمڕۆ تیرۆریستان بە دەمانچەی بێدەنگ لەبەردەم ماڵەکەی پێنج گولـلەیان لەسەری داوە و گیانی لە دەست دا.
مەموزینی روونیشی کردەوە، دوێنێیش دوو ئەفسەری دیکە کە یەکێکیان کوردە و پلەی نەقیبی ھەیە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆبێلەکەیدا تەقییەوە و گیانی لە دەست دا و ئەوی دیکەیشیان بەرپرسی پاسەوانەکانی پارێزگای مووسڵە بە ناوی رائید نەبیل ئەحمەد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بڵند ئیبراھیم




