خەرجیی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ دیاری کرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە، خەرجیی ھەر حاجیێکی ئەمساڵی ھەرێم چوارملیۆن و200ھەزار دینارە.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، رایگەیاند: "بۆ ئەمساڵی حەج، خەرجیی ھەر حاجیێک کە سەفەرەی سعوودیە دەکات بە مەبەستی بەجێھێنانی فەریزەی حەج، چوار ملیۆن و200ھەزار دینارە."
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: پێویستە لەسەر ئەو حاجیانەی کە ئەمساڵ ناویان بۆ سەفەری حەج دەرچووە، لە ماوەی 10رۆژی داھاتوودا سەردانی بەرێوەبەرایەتیی حەجی سنووری خۆیان بکەن و، مامەڵەی خۆیان تەواو بکەن و پارە تەسلیم بکەن، ئەگەرنا مافی سەفەریان دەفەوتێت."
بڵند ئیبرتاھیم




