٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: دەستخۆشیمان لێ كراوە، نەک لێکۆڵینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، عەلی حوسێن، ئەو دەنگۆیەی هەندێ‌ کەناڵی ڕاگەیاندن رەت دەكاتەوە كە گوایە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نهێنی لێكۆڵینەوەی لە سێ‌ بەرپرسی حیزبەكەی كردبێت و، دەڵێت، "لەلایەن مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی  پارتییەوە دەستخۆشیمان  لێ كراوە، نەک لێکۆڵینەوە."

بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەوە، لەلایەن مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی خۆمانەوە سوپاس كراوین بە هۆی زیادبوونی دەنگەكانمان بە تایبەت لە سەنتەری شاری هەولێر، چونكە زیادبوونی رێژەی دەنگی پارتی لەسەر ئاستی كوردستان  زۆرترین رێژەی لەسەر ئاستی سەنتەری شاری هەولێرە بووە."

بەرپرسی لقی 2ـی پارتی گوتیشی: "ئەو جۆرە رۆژنامەنووسانەی ئەم جۆرە هەواڵانە درووست دەكەن، یان زانیارییان نییە و بێئاگان، یاخود خۆیان و دەزگاكەیان مەبەستیانە وەها هەواڵێک بڵاو بکەنەوە کە پشتڕاست نەکرابێتەوە، ئەگەر نا دەتوانن  بەدوای زانیاریی دروست بگەڕێن و لە راگەیەنراوی كۆمسیۆنەوە دەنگەكانی پارتی ببین تا بزانن لە كوردستان بە گشتی و سەنتەری شاری هەولێر بە تایبەتی، پارتی دەنگەكانی چەند زیادی كردووە."

وەها بڵاو کراوەتەوە کە گوایە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نهێنی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ سێ بەرپرسی حیزبکەی کردووە و بەرپرسی لقی دوو، عەلی حوسێنیش یەکێکیانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار