٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندان درێژەی هەیە.. لە ژێر چاودێریی هێزێكی ئەمنیی زۆر بەشار ئەسەد دەنگی دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-دوای دەنگدانی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی سووریادا، وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە سیاسەتەكانی بۆ بێبەشكردنی ئاوارەكانی سووریا لەو هەڵبژاردنە، خۆپیشاندانێكی گەورە لە لوبنان بە ڕێوە چوو.

ئاژانسی "سووریا نیوز" ئاماژە دەدات، ئەمڕۆ 3/6/2014 سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد، لە بنكەی دەنگدانی "شەهید نعیم معسرانی لە گەڕەكی مالیكی لە دیمەشق " دەنگی دا.

ئاژانسی "ئۆرێنت نێت"ـیش نووسیویەتی: لە دژی سیاسەتی بەشار ئەسەد و بێبەشكردنی دەنگدەرانی دەرەوەی سووریا، خۆپیشاندانێك لە خێوەتگەی ئاوارەكانی توركیا و لوبنان و ئوردن بە ڕێوە چووە. هاوكات ناڕەزایەتییەكان لە دژی سیاسەتی حكوومەتی ئێستای سووریا بەردەوامیی هەیە و چاودێرانی هەڵبژاردنەكانیش بەو ئاژانسەیان ڕاگەیاندووە كە هیچ چاودێرێكی نێودەوڵەتی چاودێریی هەڵبژاردنەكانی سووریا ناكات و شەرعییەتی ئەو هەڵبژاردنەیش بریتییە لە مانەوەی دەسەڵاتی ئێستای سووریا بە سەرۆكایەتیی بەشار ئەسەد.

كارزان هەورامی 

 

هەواڵی پەیوەندیدار