بێشكچی: له پرسی نه‌وتدا، كـورد ده‌بـێ به‌غــدا بخــاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌که

هەولێر-KDP.info- گه‌وره‌نووسه‌ر و سۆسیۆلۆگی تورك، ئیسماعیل بێشكچی كه 17 ساڵ ته‌مه‌نی له‌پێناو پشتگیریكردن له‌پرسی كورد له زیندانه‌كانی توركیا به‌سه‌ر بردووه، ڕایگه‌یاند كه، ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ فرۆشتنی نه‌وت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا له جێی خۆی دایه. پێشنیاریش ده‌كات، كه كورد له پرسه‌كه‌دا خاوه‌ن قسه‌ی خۆی بێت و، هه‌تا ده‌شكرێت به‌غدا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی كوردستان دابنێن.
بێشکچی بە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەی ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاندووە، کە ئەگەرچی له پرسی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان ئه‌مەریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ناكات و، هه‌ڵوێسته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نین و، كوردستان له هه‌رچوارلاوه گوشاری زۆری له‌سه‌ر ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی گه‌وره هه‌ن، كه خه‌باتی پارچه‌كانی كوردستان و ئه‌زموونی دیموكراسی و ئازادیی ڕاده‌ربرین له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رێمی كردووه‌ته دوورگه‌یه‌كی دره‌وشاوه هه‌ر له ئێرانه‌وه بگره هه‌تا مه‌غریب و جگه له‌وه‌ش هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی سامانی ژێرزه‌ویی زۆر كه ده‌كرێ كارتێكی گه‌وره‌ی سیاسی بن بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
دەربارەی ئه‌زموونی كوردستان و پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی دەڵێت،"به ڕای من ئه‌گه‌ر له ئێستادا نه‌ك بیرکردنه‌وه له ده‌وڵه‌تی كوردی، بگره هه‌نگاوی كردارییشی بۆ نه‌هاوێن، هه‌ڵه ده‌كه‌ن. من هه‌میشه گوتوومه كه زۆر هۆكاری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی كوردستانیان له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه دوورخستۆته‌وه و، بۆ نموونه وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان هه‌میشه له‌ژێر ناوی برایه‌تیی موسوڵمانان ڕێگه‌یان به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان نه‌داوه، به‌ڵام كورد برایه‌كی جیاوازه و، زیاتر له40 ملیۆن برا خۆیان به كورد ده‌زانن و، خه‌ون به‌ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه ده‌بینن. به ڕای من كورد چیتر نابێ فریوی دروشم و سیاسه‌ته‌كانی توركیا و ئێران و عێراق و سوریا بخوات و، نابێ به‌كه‌متر له‌ده‌وڵه‌تی كوردی ڕازی بێت.
ئەو گەورەنووسەرە تورکەی کە دۆستی کوردە، باوەڕی وایە کەسه‌ركردایه‌تیی كوردستان كارێكی باشیان كردووه، "سامانه‌کانی ژێرزه‌ویی كوردستان هیی خانه‌خوێكه‌ن، واتا هیی خه‌ڵكی كوردستانن، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌نگی خۆی هه‌بێت، واتا مادام دونیا پێویستی به‌و وزه‌یه هه‌یه، ده‌بێ كورد بڕیاری یه‌كه‌م و كۆتایی له‌سه‌ر نه‌وت و غازه‌كه‌ی بدات، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به ڕای من پێویسته به‌غدا بۆ هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی كوردستان بمێنێته‌وه، ئێستا كه سه‌ڵمێندراوه، كورد ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات، پێویست ناكات ڕێگه‌ی ته‌ده‌خول به به‌غدا بدرێته‌وه".
پێشنیازیش دەکات کە له ئێستادا پێویستە، نوخبه و ڕۆژنامه‌نووس و ڕووناكبیرانی كورد لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌زموونه هاوشێوه‌كانی كوردستان بكه‌ن. لێكۆڵینه‌وه له‌و وڵاتانه بكه‌ن، كه چۆن نه‌وتیان كردووه‌ته كارتی سیاسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و هه‌روه‌ها توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و نه‌ته‌وانه بكه‌ن، كه خۆیان موسوڵمانن و، مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له وڵاتێكی ئیسلامی وه‌رگرتووه. بۆ نموونه ئه‌زموونی به‌نگاڵه‌كان له پاكستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كده‌نگیی كورد و متمانه به‌خۆبوون زۆر گرنگه بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان




