حزب و هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئیدانه‌ی په‌لامار و هێرشه‌كانی هه‌ولێریان كرد
ده‌مژمێر شه‌شى ئێڤارا ئیرۆ ب ئاماده‌بوونا 23 پارت و ئالى یێن سیاسی یێن هه‌رێما كوردستانێ؛ ل باره‌گه‌هێ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ل هه‌ولێرێ جڤینه‌ك هاته پێكانین .
ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتى بوو له بارودۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بارودۆخه‌ى كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر شارى هه‌ولێردا هات.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر 23 پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی ئیدانه‌كردنى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یان ده‌ركرد، كه ده‌ستیان له تێكدانى بارودۆخى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بووه و، هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌و بابه‌ته كراوه كه له گۆڤارى چرپه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئیدانه‌ى ئه‌و بابه‌ته كراوه.
به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له باره‌ى گێره شێوێنیه‌كه‌ى ئه‌مرۆى هه‌ولێرى پایته‌خت
پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 8/ 5/ 2012 له دژى ئه‌و بابه‌ته‌ى كه له گۆڤارى (چرپه ) بڵاوكراوه‌ته‌وه خۆپیشاندانێك له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان رێكخرا . به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك خه‌ڵكى گێره‌شێوێن ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه گۆڕا . پشێویى و نائارامى تێكه‌وت و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پۆلیس و خۆپیشانده‌ر بریندار بوون .
ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین و به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وانیش دڵگرانین له بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تێكى وه‌ها كه هه‌ست و سۆزى ئه‌وان و ئێمه‌ش بریندار ده‌كات . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و هه‌ر مه‌به‌ستێكى تریش به مافى ڕه‌واى خه‌ڵكى كوردستانى ده‌زانین . كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ده‌نگیانه‌وه نه‌هات خۆپیشاندانى هێمانه ئه‌نجامبده‌ن و له‌و سنوره‌بێت كه مافى خه‌ڵكانى تر پێشێل نه‌كات و ئه‌و ئازادیه‌ى هه‌یه خراپ به كار نه‌هێنرێت و ئه‌وانه‌شى سه‌رپه‌رشتى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن نه‌هێڵن له ئامانجه‌كه‌ى خۆى لابدات كه سه‌ره‌نجام توندوتیژى لێبكه‌وێته‌وه .
ئێمه وه‌ك پێشتر و ئێستاش ئیدانه‌ى خراپ به‌كارهێنانى ئازادى رۆژنامه‌نووسى ده‌كه‌ین كه داب و نه‌ریت و به‌ها پیرۆزه‌كانى كۆمه‌ڵگا ببه‌زێنێ و هه‌ستى هاوڵاتیان له هه‌ر ره‌گه‌ز و تایفه‌و ئاینێ بریندار بكات . له پاڵ ئه‌مه‌شدا داوا له جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌كه‌ین كه هۆشیارانه ماماڵه له گه‌ڵ پرسێكى وه‌ها بكه‌ن . چونكه ئه‌و بابه‌ته پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانى و حزبه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ئیدانه‌و محكوم كرا‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ زانایانى ئاینى ئه‌و پرسه‌ى باس كرد‌و و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه نووسى به ڕوونى ئیدانه‌ى بڵاو كردنه‌وه‌ى بابه‌تى له‌م جۆره‌ى كرد و هه‌روه‌ها لێژنه‌ى ئاوقاف و لێژنه په‌یوه‌نداره‌كانى په‌رله‌مانیش له گه‌ڵ سه‌ندیكاى رۆژنامه نووسان و یه‌كێتى زانایان و ستافى گۆڤاره‌كه‌ش ئیدانه‌یان كردوه . كه كاره‌كه رێچكه‌ى یاسایى خۆى وه‌رگرتبوو . سه‌ربارى داخستنى گۆڤاره‌كه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شى به بڕیارى دادگا ده‌سگیركرا
به‌داخه‌وه ئه‌م تێكدانى بارى ئه‌منیه له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان له كاتێكدایه كه سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان خه‌ریكن لێروه كێشه قوڵه‌كانى خه‌ڵكى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له پاڵیشدا داخوازییه ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستانیش جه‌ختى له سه‌ر ده‌كرێته‌وه . چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین هاوڵاتیانى كوردستان هۆشیارانه‌تر مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بكه‌ن .
ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بووه مایه‌ى بێزار كردنى خه‌ڵك و زیان گه‌یاندن به ته‌لارى په‌رله‌مان و دام و ده‌زگاو و شوێنه گشتیه‌كان و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ماڵ و موڵكى هاوڵاتیان. وه ده‌بێته هۆكارى شێواندنى سیمایى شارستانى و دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان .
ئێمه له كاتێكدا به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره پڕ له ئاژاوه گێرى و نایاساییه ده‌كه‌ین له هه‌مان كاتدا داواكارین كه رێكارى یاسایى توند و لێ پێچینه‌وه‌ى توند به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بگیرێته به‌ر كه ئه‌مڕۆ بوونه هۆى پشێویى و نائارامى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان .
• یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى دیمو‌كراتى كوردستان
• حزبى رزگارى كوردستان
• پارتى دیمو‌كراتى توركمانى كوردستان
• كۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى توركمانى كوردستان
• پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانى كوردستان
• بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى توركمانى له كوردستان
• پارتى رزگارى نه‌ته‌وه‌یى توركمان
• بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان
• كۆمه‌ڵه‌ى لیبڕاڵى توركمان
• بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى گه‌لى كوردستان
• بزووتنه‌وه‌ى توركمانى بێ لایه‌ن
• حزبه شیوعى كوردستان
• حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان
• كۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى كلدان
• بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشورى
• بزووتنه‌وه‌ى چاكسازى توركمان
• ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى كلدان
• حزبى نیشتیمانى ئاشورى
• حزبى دیمو‌كراتى بیت نه‌رێن
• ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى كلدانى سریانى ئاشورى
• رێكخراوى كلدانى ئاشورى
• پارتى پارێزگارانى كوردستان
• پارتى نه‌ته‌وه‌یى كوردستان
• بزووتنه‌وه‌ى رزگارى گه‌لى كوردستان
• حزبى پێشكه‌وتنخوازى دیمو‌كراتى كوردستان
• یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
• پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
8 /5/2012 هه‌ولێر




